37
ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، سپای پاسدارانی سه‌قز له ناوچه‌ی زێویه مانۆڕێكی سه‌ربازی به‌ڕێوه برد و به‌هۆیه‌وه پووش و پاوانی گوندی مه‌ولاناوا ئاگری گرت.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، به‌هۆی مانۆڕه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه له‌وه‌ڕگه‌كانی گوندی مه‌ولاناوای سه‌قز ئاگری گرتووه و خۆیان له ئاست ئه‌و تاوانه به‌رپرسیاره نه‌زانیوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی ناوچه‌كه به ده‌ستی به تاڵ پاش چه‌ند كاتژمێر توانیویانه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.