خانه‌نشینكراوانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی كرماشان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوای ته‌ئمیین ئیجتیماعی و موخابرات هاوڕێ له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی، كیشوه‌ری و به‌شی ده‌رمان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “موعه‌لیمی زیندانی ئه‌بێ ئازاد بكرێت”، “ڕه‌سووڵ بۆداغی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ئه‌بێ ئازاد بكرێن”، “وڵاتی پڕ داهات، چی به‌سه‌رت دا هات” و “ئێمه هه‌موو هاوده‌ردین، خه‌ڵك به‌و ناڕه‌زایه‌تیه په‌یوه‌ست بن” دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ دۆخی خراپه مه‌عیشه‌تی سه‌پێندراو به‌سه‌ریاندا نیشان دا. خانه‌نشینكراوان خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.