34
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌رپرسانی كارخانه‌ی وه‌ن له شاری سنه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، شه‌ش كرێكاری ئه‌و شیركه‌ته‌یان له‌سه‌ركار ده‌ركردووه.
ناسناوی ئه‌و شه‌ش كرێكاره بریتیه له: “شه‌یدا سۆراحی پور”، “سۆمه‌یه فه‌تحی”، “ئارینا شه‌یخ نه‌سرۆڵڵاهی”، “دڵنیا فه‌یزی”، “شكووه ئه‌سه‌دی”، “سه‌یران شه‌یخۆلئیسلامی” و “فاڕۆق حسێنی”. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری كارخانه‌ی وه‌ن كه هاوكات سه‌هامداری شیركه‌ت و به‌رپرسی به‌شی پشتیوانییه، كه‌سێكه به ناو “نه‌زیف شه‌ریفی” و به‌رده‌وام پێشنیاری بێشه‌رمانه به ژنان و كچانی گه‌نج ئه‌دات و ئه‌گه‌ر قبووڵی نه‌كه‌ن، له‌سه‌ركار ده‌ر ده‌كرێن.