ڕۆژنامه‌ی ئێعتماد ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه ژنانی گوندنشینی پارێزگاكانی كرمان و سیستان و به‌لووچستان ناچار به دووگیانی زۆره‌ملێ كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم به بێهیارانی وتووه كه نابێت به هیچ جۆرێك ئامیری ڕێگری له دووگیانی بۆ ژنانی ئه‌و دوو پارێزگایه دابین بكه‌ن و سه‌باره‌ت به پێشگیری له دووگیانی نابێت هیچ زانیارییه‌ك به ژنانی گوندنشینی ئه‌و دوو پارێزگایه بده‌ن. گوندنشینانی ئه‌و دوو پارێزگایه له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین و نه‌خۆشی تالاسمی له نێویاندا باوه، زۆربه‌یان تووشی كه‌م خۆراكین و توانای په‌روه‌رده‌كردنی منداڵیان نییه، به‌ڵام به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی هه‌ڕشه‌یان له بێهیارهكان كردووه كه ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، له‌سه‌ركار ده‌ر ده‌كرێن.