25
به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ ڕایانگه‌یاند كه كار و چالاكییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان(پ.ك.ك)یان له‌و وڵاته قه‌ده‌غه كراوه.
چه‌ند ساڵێكه كه توركیا داوا له ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌كات ڕێگه له چالاكییه‌كانی پ.ك.ك له ناوچه شاخاوییه‌كانی ئه‌و وڵاته بگرێت. بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كانی ئه‌و حیزبه ڕۆژی ٢٤ی پووشپه‌ڕ ده‌ركراوه و ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن پاڕله‌مانی عێراقه‌وه ڕاگه‌یێندراوه. شایانی باسه كه ئه‌رته‌شی توركیا به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی پ.ك.ك تا قووڵای خاكی هه‌رێمی كوردستان پێشڕه‌وی كردووه و دانیشتووانی چه‌ندین گوند به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ئه‌و وڵاته ئاواره بوون.