ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “ئیسماعیل كه‌ریمی” ژینگه‌پارێزی گیانبه‌ختكردوو، له شاری كامیاران به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ته‌رمی “ئیسماعیل كه‌ریمی” له شوێنی له دایكبوونی، واته گوندی “نه‌جه‌ف ئاوا”ی سه‌ر به شاری كامیاران نێژراوه و به هه‌زاران كه‌س به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “شه‌هید نامرێت” و “كاك ئیسماعیل قاره‌مانه، شه‌هیدی كوردستانه” له مه‌راسمی پرسه و سهرهخۆشییهكی دا به‌شداریان كردووه. “ئیسماعیل كه‌ریمی” له كاتی كوژانه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی گوندی كانێشه به‌سه‌ختی بریندار بوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه پاش دوو ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه، به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له پێناو پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان به‌ختكرد.