39
کرێکارانی شیركه‌تی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیلام، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، له‌به‌رده‌م دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی شاره‌داری نیشان دا.
به پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیلام له ئاست بڕیاری شاره‌داری بۆ وه‌رگرتنی هه‌زار تمه‌ن پاره بۆ هه‌ر كیلۆ پاشماوه‌ی ئاسن كه ده‌چێته نێو ئه‌و كۆمپانیایه ده‌ربڕیوه. به وته‌ی ناڕازیان، هه‌ڵسووكه‌وتی شاره‌وانی ئیلام بووه‌ته هۆی داخران و بێكای زیاتر له ٥٠ كرێكاری ئه‌و یه‌كه پیشه‌سازییه و به‌رپرسانی ئوستانی ئیلام هیچ بایه‌خێك به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكارانی ئه‌و شاره ناده‌ن.