گیانله‌ده‌ستدانی سێ كرێكار له‌ مه‌ریوان، سه‌قز و مه‌شهه‌د

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی گه‌ولاوێژ، سێ كرێكاری خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌ریوان، سه‌قز و مه‌شهه‌د به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی “ده‌ڵه‌مه‌رز”ی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان به‌ ناوی “سادق درستكار” له‌ كاتی كاركردن له‌سه‌ر بینایه‌كی نیوه‌كاره‌، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه‌. هاوكات له‌ شاری سه‌قز كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ به‌هۆی كه‌وتنه‌ نێو چاڵی ئاسانسۆڕ ده‌ستبه‌جێی گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ كرێكارێكی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د له‌ كاتی به‌تاڵ كردنی مه‌خزه‌نی ئاوه‌ڕۆ، تووشی به‌رقگرتوویی بووه‌ و گیانی به‌خت كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net