35
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كوردانی دانیشتووی شاری میلانی ئیتالیا دژبه هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.
ئه‌و ڕێپێوانه كه له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی كوردانی ئیتالیاوه ڕێكخرابوو، به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی توركیا له شاری میلان ده‌ستی پێكرد و خۆپێشانده‌ران دژبه ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا دروشمیان به‌رز كرده‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانیان له ئاست داگیركارییه‌كانی توركیا مایه‌ی شه‌رمی مرۆڤایه‌تی زانی و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وی هێزه‌كانی توركیا له ڕۆژئاوا و هه‌رێمی كوردستان بوون.