دیداری دایكانی دادخوازی سنه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئیسماعیل كه‌ریمی له‌ كامیاران

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی گه‌لاوێژ، دایكانی دادخوازی شاری سنه‌ سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “ئیسماعیل كه‌ریمی”، چالاكی ژینگه‌پارێزی گیانبه‌ختكردووی خه‌ڵكی كامیارانیان كرد و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.

“ئیسماعیل كه‌ریمی” به‌هۆی ئاگری دارستانه‌كانی گوندی كانێشه‌ی سه‌ر به‌ شاری كامیاران به‌سه‌ختی بریندار و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی قورسی برینه‌كانی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری شاری سنه‌ گیانی له‌ پێناو پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان به‌خت كرد. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، دایكانی دادخوازی شاری سنه‌ سه‌ردانی مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌ گوندی نه‌جه‌ف ئاوا كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net