“ئومید موحه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “نگڵ”ی سه‌ر به شاری سنه، دوانیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
“ئومید محەممەدی” كه دوکانی “گۆڕینی ڕۆنی ئۆتۆمبێلی” هه‌یه، لە شوێنی کارەکەی به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و شارومه‌نده چالاكی ژینگه‌پارێزه و له هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات دا قوڵبه‌ست و بۆ شوێنێنكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه له مه‌راسی ناشتنی ته‌رمی “ئیسماعیل كه‌ریمی” چالاكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی كامیارانیش دا ده كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون كه ناسناوی ٨ كه‌سیان بریتیه له: “خه‌لیل په‌ره‌نده‌ك”، “یاسر نووری”، “فه‌ریده وه‌یسی”، “حه‌مید سه‌بزه”، “فه‌رزین مۆوه‌فه‌قی”، “ئه‌میر نه‌دیمی”، “حیسام مێهدی” و “ئامانج قوربانی”.