‌له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ورمێ، قه‌زوێن و توربه‌ت جام

 

به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی گه‌لاوێژ، چوار به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “حه‌سه‌ن یووسفی ئازه‌ر”، “حامد نادری”، “عه‌لی موحه‌ڕه‌م خانی” و “قادری جه‌مشیدی” له‌ زیندانه‌كانی ورمێ، قه‌زوێن و توربه‌ت جام له‌سێداره‌ دران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حه‌سه‌ن یووسفی ئازه‌ر” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و خه‌ڵكی شنۆ، پێشتر به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده‌ به‌ ناوی “فه‌ردین ئیبراهیمی”، ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. هه‌روه‌ها دوو شارومه‌ند به‌ ناوه‌كانی “حامد نادری” و “عه‌لی موحه‌ڕه‌م خانی”، هه‌ر دوو خه‌ڵكی شارستانی ئه‌بهه‌ر به ‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی قه‌زوێن ئێعدام كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ندكراوێك به‌ ناوی “قادر جه‌مشیدی” كه پێشتر به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌ زیندانی تۆربه‌ت جام له‌سێداره‌ دراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net