18
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، چوار كۆڵبه‌ر له سنووری نه‌وسوود پاش ده‌ستبه‌سه‌ربوون له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به لێدان و ئه‌شكه‌نجه بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی نه‌وسوود بۆسه‌یان بۆ كۆڵبه‌ران داناوه و چوار كاسبكاری خه‌ڵكی گوندی دشه‌ی سه‌ر به شارستانی پاوه به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د”، “بێهرووز”، “دڵیار” و “حیسام” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئه‌و چوار كۆڵبه‌ره پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و بریندار كراون. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و چوار كۆڵبه‌ره له‌به‌رده‌ستدا نییه.