تۆماركردنی زۆرترین ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له‌ دوو پارێزگای كوردنشین

 

به‌پێی ئاماره‌ ده‌وڵه‌تیه‌كان، پارێزگاكانی كوردستان، ئازه‌ربایجانی غه‌ربی و سیستان و به‌لووچستان زۆرترین ئاماری نه‌خه‌وێنده‌واریان له‌ ئێران دا هه‌یه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، سێ پارێزگای تاران، سمنان و ئه‌لبۆرز  به‌ ٩٣ له‌ سه‌د نرخی حوێنده‌واری، زۆرترین ڕێژه‌ی خوێنده‌واری ته‌مه‌ن سه‌رووی ١٥ ساڵیان  هه‌یه‌. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ نرخی خوێنده‌واری له‌ پارێزگای كوردستان و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی نزیكه‌ی ٨٢ له‌ سه‌د و سیستان و به‌لووچستان ٧٥ له‌ سه‌ده‌.  هه‌روه‌ها زۆرترین ڕێژه‌ی دووركه‌وتووان له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن له‌ پارێزگای سیستان و به‌لووچستان تۆمار كراوه‌ و دۆخی قوتابیانی پارێزگاكانی كوردستان و ئازه‌ربایجانی غه‌ربیش ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ خراپتر بووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net