كوژرانی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ گێڵانغه‌رب

ماڵپه‌ڕی په‌یام

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شارستانی گێڵانغه‌ربی سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان به‌ ناوی “ئێحسان نه‌ورووزی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری مه‌ریوان گیانی به‌خت كردووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی گه‌لاوێژ، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ سنووری مه‌ریوان كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشكردنه‌ دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گێڵانغه‌رب به‌ ناوی “ئێحسان نه‌ورووزی” گیانی به‌ختكردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ، مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ به‌ به‌شداری برینی خه‌ڵك له‌ زێدی خۆی به‌ڕێوه‌ چووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net