بۆردوومانی چڕی ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن توركیا

ماڵپه‌ڕی په‌یام

شه‌وی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی چۆمان و باڵه‌كایه‌تییان له‌ پارێزگای هه‌ولێر به‌ چڕی بۆردوومان كرد.

ڕۆژی ڕابردوو شه‌ڕێكی قورس له‌ نێوا گه‌ریلاكانی پ.ك.ك و ئه‌رته‌شی توركیا دا ڕوویدا و په‌هبادێك و هێلیكۆپته‌رێكی دیكه‌ی توركیا له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانه‌وه‌ خرایه‌ خواره‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌نگه‌ری هێزه‌كانی توركیا له‌ سنووری دهۆك كراوه‌ته‌ ئامانج و چه‌ندین هێزی ئه‌و وڵاته كوژران و بریندار بوون. پاش ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه‌كانی باڵه‌كایه‌تی و چۆمانیان به‌ چڕی بۆردمان كرد و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، زیانێكی زۆر به‌ ژینگه‌ و سرووشتی ناوچه‌كه‌ گه‌یشت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net