ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان به‌رامبه‌ر به‌ توركیا

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی ٤ و ٥ی گه‌لاوێژی ١٤٠٣، دانیشتووانی شاری باب له‌ ڕۆژئاوای كوردستان بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ به‌كرێگیراوه‌ ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر بو وڵاته‌ به‌شه‌ڕ هاتن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، دانیشتووانی شاری باب له‌ ئاست گه‌نده‌ڵی و سه‌ركوتگه‌ری هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كردووه‌، به‌ڵام پۆلیسی ئه‌و شاره‌ ته‌قه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا كردووه‌ و ناڕازیانیش به‌ چه‌ك هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر مه‌قه‌ڕی پۆلیس و بنكه‌ی ئه‌رته‌شی توركیا. به‌ وته‌ی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، شه‌ڕه‌كه‌ تا به‌یانی درێژه‌ی بووه‌، به‌ڵام ڕێژه‌ی زیانه‌ گیانیه‌كانی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net