42
“شێركۆ مام كه‌ریمی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی و ٧٦٢ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراوه.
“شێركۆ مام كه‌ریمی” له به‌رواری ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی چله‌ی ماته‌مینی ژینا ئه‌مینی و سمكۆ مهلووودی له شاری مهاباد، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢٨ی سه‌رماوه‌ز به دانانی وه‌سیقه‌ی دوو ملیارد و پێنج سه‌د ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا. ئه‌و شارومه‌نده له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی بۆكانه‌وه به تۆمه‌تی “تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ مه‌ئمووری ده‌وڵه‌ت”، “تێكدانی بیر و ڕای گشتی” و “ڕووخاندنی ئه‌مواڵی گشتی” به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی و ٧٦٢ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرا.