به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی چه‌پ و كۆمنیستی شاری سنه له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی ڕاگه‌یاند.
له‌و به‌یاننامه‌دا كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی شاری سنه ئاماژه‌یان به حوكمی نامرۆڤانه و سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستی سێداره كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه هیچكات ئێعدام نه‌یتوانیوه كێشه‌ی كۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ر بكات به‌ڵكوو خراپتری كردووه. ئێستا ئه‌ركی ئێمه و هه‌موو چالاكانی مه‌ده‌نی، سنفی و خوێندكارییه كه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه سزا دژه ئینسانیه ڕاوه‌ستین و ڕێگه نه‌ده‌ین ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی گیانی دڵسۆزترین تێكۆشه‌رانی كۆمه‌ڵگا بخاته مه‌ترسیه‌وه. ئێمه كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی شاری سنه خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام به گشتی و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نین.