ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، مه‌جلیسی ژنانی ئیشتار له ئۆردووگای په‌نابه‌رانی مه‌خموور له هه‌رێمی كوردستان و ژنانی تێكۆشه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، له دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا سه‌پاندنی سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
مه‌جلیسی ژنانی ئیشتار له مه‌خموور له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له هه‌موو ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب كرد یه‌كگرتووانه له به‌رانبه‌ر ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی ڕاوه‌ستن و خه‌باتی خۆیان دژ به سیسته‌می كۆنه‌په‌ره‌ستی پیاوسالار و دژه ژنی كۆماری ئیسلامی به‌رین تر بكه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆمه‌ڵێك له ژنانی تێكۆشه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یێكدا كه “نورشان حسێن” ئه‌ندامی ناوه‌ندی دیپلۆماسی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان تێدا به‌شدار بوو، وێڕای ناردنی سڵاو و ڕێزی تایبه‌ت بۆ په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نی و كرێكارییه‌یان به توندی شه‌رمه‌زار و داوایان له كۆماری ئیسلامی كرد كۆتایی به سه‌ركوتی ژنان بێنێت.