30
ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، دارستانه‌كانی گوندی په‌لكانه‌ی سه‌ر به شاری چه‌رداوڵ له پارێزگای ئیلام و له‌وه‌ڕگه‌كانی گوندی سماقلووی سه‌قز له ئاگردا سووتا و زیانێكی زۆر به سرووشت گه‌یشت.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌یان هێكتار له دارستان و مێرگی گوندی په‌لكانه‌ی سه‌ر به شارستانی چه‌رداوڵی ئیلام ئاگری گرتووه و به هۆی شاخاوی بوونی ناوچه‌كه، ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش نه‌یانتوانیوه كۆنتڕۆڵی بكه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له‌وه‌ڕگه‌كانی گوندی سماقلووی سه‌قز به هۆكارێكی نادیار ئاگری گرتووه، به‌ڵام ژینگه‌دۆستان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه توانیویانه به هه‌وڵی خۆیان ئاگره‌كه بكۆژێننه‌وه.