66
ڕۆژی شه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانانی گرووپی هه‌ڵۆی سه‌قز بۆ ڕێزگرتن له یادی ئیسماعیل كه‌ریمی، چالاكی ژینگه‌پارێزی گیانبه‌ختكردووی خه‌ڵكی كامیاران، به‌سه‌ر شاخی كه‌ڵه‌كه‌جاڕی حه‌وتاش هه‌ڵشكان.
ئیسماعیل كه‌ریمی” چالاكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی كامیاران، له كاتی كوژانه‌وه‌ی ئاگری دارستانی گوندی كانێشه به‌سه‌ختی بریندار و ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست دا. مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه به به‌شداری برینی خه‌ڵك له گوندی نه‌جه‌ف ئاوای كامیاران به‌ڕێوه چوو و ده چالاكی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.