ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان ڕۆژی شه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای ئێعدام‌یان به سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی به توندی مه‌حكووم كرد.
له‌م به‌یاننامه‌دا هاتووه، به‌هۆی سیاسته جه‌نگییه‌كانی ئه‌مڕۆی جیهان، گۆڕانكارییه‌كان به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خێراتر بووه و خه‌ڵك زۆرتر له هه‌ر كاتێكی دیكه پێویستیان به زانیاری هه‌یه. گوشاری ڕژیمه دیكتاتۆره‌كان بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان و چالاكانی مه‌ده‌نی زیاتر بووه و ده‌وڵه‌ته‌كان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له ڕێگه‌ی ڕفاندن، به‌ندكران و كوشتنی ڕۆژنامه‌وانان و چالاكانی مه‌ده‌نی، ده‌نگی حه‌قخوازی كۆمه‌ڵگا كپ بكه‌ن. یه‌ك له‌و وڵاتانه كۆماری ئیسلامییه كه پاش شۆڕشی ژینا هێرشێكی به‌رینی كردووه‌ته سه‌ر چالاكانی كرێكاری، سنفی، خوێندكاری و مه‌ده‌نی، له نوێترین كرده‌وه‌ی نایاسایی دا سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی دا سه‌پاندووه. ئێمه ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدامی ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نی و كرێكارییه و ئازادی بێ شه‌رت و مهرجیانین.