32
له ڕۆژانی ڕابردوودا، موعه‌لیمێكی دڵسۆزی شاری مه‌ریوان به ناوی “فرمێسك فه‌تاحی” به بڕیاری دیوانی باڵای دادپه‌روه‌ری ئیداری له‌سه‌ركار ده‌ركراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ڕه‌وه‌ندی بێكاركردنی موعه‌لیمانی له پارێزگای كوردستان به خێرایی ده‌ڕواته پێش و په‌روه‌نده‌ی سه‌دان موعه‌لیم ڕه‌وانه‌ی لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش كراوه. ڕهوهندێك كه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌یه‌ی شه‌ستمان بیر ده‌خاته‌وه.