48
شه‌وی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، پیاوێكی خه‌ڵكی گوندی “گۆزه ڕه‌ش”ی سه‌ر به شارستانی سه‌ڵماس، كچه‌كه‌ی خۆی به ناوی “جانێ چووپانی” به بیانووی پاراستنی نامووس كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، جانێ چووپانی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و دایكی دوو منداڵ، له‌گه‌ڵ كوڕێكی خه‌ڵكی گوندی گۆزه ڕه‌ش پێوه‌ندی سۆزداری ساز كردووه و كاتێك یه‌كێك له خزمه‌كان، وێنه له په‌یوندی نێوانیان هه‌ڵ ده‌گرێت و به خه‌ڵكی ئاوایی نیشانی ده‌دات، باوكی جانێ له ماڵه‌وه ده‌یكوژێت.