ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی یگانی مێرساد هێرشیان كرده سه‌ر دانیشتووانی گوندی قادر ئاوای خاش و به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ ژنێكیان كوشت و چه‌ند كه‌سی دیكه‌یان بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی یگانی مێرسادی ڕژیم به بێ هۆكار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دانیشتووانی گوندی قادر ئاوای خاش و به بێ مۆڵه‌تی قه‌زایی، ده‌ستیان داوه‌ته پشكنینی خانووی گوندنشینان. كاتێك خه‌ڵك له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله. له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا ژنێك به ناوی “زۆڵهیخا گومشادزهی” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه و سێ كه‌سی دیكه بریندار كراون كه ناسناویان بریتیه له: “ئه‌ڵڵابه‌خش ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، مۆبین ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و مسری گومشادزهی”.