55
ک.م.م.ک:
یەکشەممە ٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی یاوەر وەیسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە هێڵی سنووری نەوسوود کوژرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکان بەبێ هۆشداریپێدانی پێشوەختە ئەم کۆڵبەرەیان کردۆتە ئامانج و فیشەک بەسەر سەری کەوتووە.
شیاوی باسە، ناوبراو بەبۆنەی قورسی برینەکەی لە بێهداری نەوسوود گیانی لە دەست داوە.
ق.ش