تۆمه‌تباركردنی سێ به‌ندكراوی مه‌زهه‌بی كورد به‌ به‌غی

 

سێ چالاکی مەزهەبیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی “سولەیمان ئەدهەمی”، “حسێن خۆسرەوی” و “هیوا نووری” کە زستانی ڕابردوو دەستبەسەر و بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرابوون، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ به‌غی، ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه توندئاژۆوه‌ مه‌زهه‌بیه‌كان و ته‌بلیغ دژی نیزام تۆمه‌تبار كراون.

ئه‌و هاووڵاتیانه‌ لە کاتی به‌ندكران له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ دا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌ شێوه‌یێكی سه‌خت ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون بۆ ئه‌وه‌ی دان به تاوانێك بنێن كه‌ ئه‌نجامیان نه‌داوه‌. سه‌پاندنی تۆمه‌تی به‌غی به‌سه‌ر “سولەیمان ئەدهەمی”، “حسێن خۆسرەوی” و “هیوا نووری” گیانیانی خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و ئێعدامی ٧ چالاكی مه‌زهه‌بی بێ تاوانی خه‌ڵكی مهابادمان وه‌بیر دێنێته‌وه‌ كه‌ پاش ١٥ ساڵ به‌ندكران یه‌ك به‌ یه‌ك له‌سێداره‌ دران. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و سێ شارومه‌نده‌ له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net