14
ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، كه‌شاوه‌رزانی شارۆچكه‌ی كوزه‌رانی سه‌ر به پارێزگای كرماشان و به‌نده‌رعه‌باس له ناڕه‌زایه‌تی به بڕینی پشكی سووته‌مه‌نی مانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه‌شاوه‌رزانی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی كوزه‌ران به تراكتۆره‌كانیان له‌به‌رده‌م جیهادی كشاوه‌رزی دا مانیان گرتووه و له به‌نده‌رعه‌باس جووتیارانی ناڕازی، به تراكتۆره‌كانیان شه‌قامه‌كانیان داخستووه. كه‌شاوه‌رزان خوازیاری پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی و كه‌م كردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی بوون و ڕایانگه‌یاند: سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت له بواری كشت و كاڵ دا ته‌نیا زیان به جووتیاران، كۆمه‌ڵگه و ژینگه ده‌گه‌ینێت.