15
ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی بۆكان هێرشیان كرده سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی حه‌سه‌نزاده و كاك ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نزاده باوكی نه‌مر محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده و كچه‌كه‌ی به ناوی سولماز حه‌سه‌نزاده‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
ڕۆژی ٩ی گه‌لاوێژ هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له دایكبوونی “محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان و ئیتلاعاتی سپای پاسداران، له ترسی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسم بۆ ئه‌و گیانبه‌ختكردووه، باوك و خۆشكیان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.