سه‌پاندنی تۆمه‌تی به‌غی به‌سه‌ر ١٣ شارومه‌ندی كورد

 

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، ١٣ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینای به‌ به‌غی تۆمه‌تبار كردووه‌.

ناوی ئه‌و ١٣ شارومه‌نده‌ بریتیه‌ له‌: “وریشه مورادی”، “سه‌ردار شاهمورادی”، “عه‌لی قاسمی”، “پژمان سوڵتانی”، “كاوه‌ ساڵحی”، “ڕزگار به‌یگ زاده‌ی بابامیری”، “جه‌وانمه‌رد مام خوسه‌ره‌وی”، “كامران سوڵتانی”، “محه‌ممه‌د فه‌ره‌جی”، “ڕه‌ئووف شه‌یخ مه‌عرووفی”، “حسێن خوسره‌وی”، “سوله‌یمان ئه‌دهه‌می” و “هیوا نووری”. ئه‌و ١٣ هاووڵاتیه‌ له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له‌ شاره‌كانی سنه‌ و بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و ئێستا له‌ زیندانه‌كانی سنه‌، بۆكان، ئێڤین و ورمێ ڕاگیراون. شایانی باسه‌ كه‌ ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی ئه‌و ١٣ هاووڵاتیه‌ی به‌ موحاره‌به‌، افساد فی الارض و به‌غی تۆمه‌تبار كردووه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سزای قورس به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net