ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له دایكانی ئاشتی و دایكانی دادخوازی شاری سنه له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام و كۆتایی هێنان به داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له باشووری كوردستان بوون.
دایكانی دادخوازی شاری سنه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی خوازیاری هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی، هه‌روه‌ها ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. دایكانی ئاشتی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه وێڕای ئاماژه‌پێدان به توندبوونه‌وه‌ی سه‌ركوت و گوشاره‌كانی حكوومه‌ت دژبه چالاكانی كرێكاری، سیاسی و مه‌ده‌نی، ڕایانگه‌یاند كه گه‌لی كورد له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان به یه‌كڕیزییه‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌بێته‌وه و له كۆتایی دا هه‌ر سه‌ر ئه‌كه‌وێت. به‌شدابووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه هه‌روه‌ها داگیركردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیایان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری یه‌كگرتوویی گه‌لی كورد به‌رانبه‌ر به هێرشی داگیركه‌ران بوون.