ئه‌نجومه‌نی برینداران و دادخوازانی شۆڕشی ژینا ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی گه‌لاوێژ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئێعدامی كامران شێخه، تۆمه‌ته سه‌پێندراوه‌كان به سه‌ر ئه‌و به‌ندكراوه و هاوبه‌ندییه‌كانی به ناڕه‌وا زانی.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا سێداره وه‌كوو قه‌تڵی حكوومه‌تی وه‌سف كراوه و ڕاگه‌یێندراوه كه كۆماری ئیسلامی له ئێعدام وه‌كوو ئامرازێك بۆ ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵات و له‌ناوبردنی نه‌یاره‌كانی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت. مافی ژیان كردن مافێكی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤه كه له‌لای كۆماری ئیسلامیه‌وه هیچ بایه‌خێكی نییه، ته‌نیا له ساڵی ڕابردوودا زیاتر له ٨٠٠ كه‌س به تۆمه‌تی بێ بنه‌ما له‌سێداره دراون. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا داوا له هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ، حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان كراوه تاكوو یه‌كگرتووانه دژبه سزای ئێعدام خه‌بات بكه‌ن و به تێكۆشان سزای سێداره‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی هه‌ڵوه‌شێننه‌وه. ئه‌و ئه‌نجومه‌نه داوای له ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه تاكوو له ئاكسیۆنی نا بۆ ئێعدام كه بڕیاره یه‌كی مانگی ئووت له شه‌قامی پلاتزی موونیخ له ئاڵمان به‌ڕێوه بچێت به‌شداری بكه‌ن.