گواستنه‌وه‌ی سوولماز حه‌سه‌ن زاده‌ بۆ زیندانی ورمێ

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی گه‌لاوێژ، “سوولماز حه‌سه‌ن زاده‌” خۆشكی نه‌مر محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده‌، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا له‌ شاری بۆكان، بۆ زیندانی ورمێ گوازرایه‌وه‌.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده‌”، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌ شاری بۆكان هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی حه‌سه‌ن زاده‌ و وێڕای لێدانی دایكی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن زاده‌ و سوولماز حه‌سه‌ن زاده‌، باوك و خۆشكی محه‌ممه‌دیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم سوولمازیان بۆ زیندانی ورمێ گواسته‌وه‌ و به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند كه‌ بۆ ئازادی ئه‌و به‌ندكراوه‌ ئه‌بێ چوار ملیارد تمه‌ن بارمته دابنێن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net