برینداربوونی دوو كه‌س به‌هۆی بۆردوومانی توركیا له‌ عه‌فرین

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی گه‌لاوێژ، دوو شارومه‌ندی كوردی خه‌ڵكی ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین له‌ بۆردوومانی ئه‌رته‌شی توركیا به‌سه‌ختی بریندار بوون.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته‌ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان زیاتر كردووه‌ و له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕابردوودا، به‌لانیكه‌م ٨ كه‌س به‌هۆی تۆپباران و هێرشی په‌هبای توركیا بریندار كراون. هه‌روه‌ها ٢٩ شارمه‌ندی كورد له‌ شاری عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ڕفێندراون و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه.‌

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net