67
پاش تیرۆری ئیسماعیل هه‌نیه له شاری تاران، به‌یانی چوارشه‌ممه ١٠ی گه‌لاوێژ، دادستانی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی له ڕاگه‌یاندنێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كرد.
له ڕاگه‌یاندنی دادستانی كولی كۆماری ئیسلامی دا سه‌ره‌ڕای ئاماژه‌پێدان به كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر به تیرۆری ئیسماعیل هه‌نیه، هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كرد كه ئه‌گه‌ر بابه‌تی(به وته‌ی دادستان) نه‌شیاو دابنێن، ڕووبه‌ڕووی سزای قورس ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها فه‌رمان به ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان دراوه تاكوو ڕێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌تی ساخته بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی گشتی بگرن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بخه‌نه ژێر چاودێری ورده‌وه.