72
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دارستانه‌كانی گێڵانغه‌رب و سه‌لاسی باوه‌جانی بۆ جارێكی دیكه ئاگری گرتووه و هه‌وڵی ژینگه‌پارێزان بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگره‌كه ئاكامێكی نه‌بووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوچه‌ی گه‌شتیاری ناودار و دارستانه‌كانی ناوچه‌ی گه‌لێن له شاری گێڵانغه‌رب، ئاگری گرتووه و ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان ئیمكاناتیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه دابین نه‌كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دارستانه‌كانی سه‌لاسی باوه‌جانی به هۆكارێكی نادیار ئاگری گرتووه و هه‌وڵی ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه بێ ئاكام بووه.