38
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی گه‌لاوێژ، كوردانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان له شاری دۆیسبوورگ كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی بوون.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام و ئه‌وانه‌ی به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای به‌غی تۆمه‌تبار كراون، دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره له ئێران و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی بوون.