74
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی گه‌لاوێژ، كرێكارێكی بیناسازی له شاری سنه به ناوی “لوقمان قادرنژاد” به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “لوقمان قادرنژاد” خه‌ڵكی گوندی مه‌ره‌بزانی سه‌ر به شاری سنه و ته‌مه‌نی ٥٧ ساڵ بووه. ئه‌و كرێكاره زه‌حمه‌تكێشه له كاتی ڕووخاندنی خانوویێكی كۆن له شاری سنه به‌هۆی داڕمانی داروپه‌ردوو به‌سه‌ریدا گیانی له‌ده‌ست داوه.