59
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ڕۆژئاوا و باكووری كوردستان له دوو چالاكی جیاجیادا، سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی ئێستانبوول و ژنان و ئه‌ندامانی شۆرای ژنانی ڕه‌قه له ڕۆژئاوای كوردستان له دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا، پشتیوانی خۆیان له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی نیشان دا و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكیانه وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی فكریه‌تی پیاوسالار و سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی، دروشمه‌كانی “نا بۆ كۆیله‌تی ژنان”، “به‌ڵێ بۆ یه‌كسانی و داد” و “نا بۆ توندووتیژی دژبه ژنان”یان به‌رز كرده‌وه.