ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی مهاباد، ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی گه‌لاوێژ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌كردنی سزای ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ڕژیمی دژه ژنی كۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی سه‌پاندنی سزای قورس به‌سه‌ر ژنانی تێكۆشه‌ردا گوشاریان بۆ بێنێت تاكوو واز له خه‌بات بێنن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی ڕژیم له ساڵانی ڕابردوودا ئاكامێكی نه‌بووه و ژنان به‌هێزتر و بوێرانه‌تر له جاران بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان تێ ده‌كۆشن. ژنانی ئازادیخوازی مهاباد وێڕای ئاماژه‌دان به درێژه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، ڕایانگه‌یاند كه شۆڕشی ژینا پای ناوه‌ته قۆناغێكی نوێ و ڕژیم شكستی هێناوه. ژنانی خه‌باتكاری مهاباد سه‌ره‌ڕای پێدانی هۆشداری جیددی به حكوومه‌ت، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وی سزای ئێعدام و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.