50
ڕۆژی شه‌ممه ١٣ گه‌لاوێژ، گرووپی شاخه‌وانی پاژینی شاری بانه به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی ئیسماعیل كه‌ریمی، ژینگه‌پارێزی گیانبه‌ختكردوو، به سه‌ر چیای ئاربابا دا هه‌ڵكشان.
ئیسماعیل كه‌ریمی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، له كاتی دامركانه‌وه‌ی ئاگری دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی گوندی كانێشهی كامیاران به‌سه‌ختی بریندار و پاش كواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆخشانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه، به هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له پیناو پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان به‌خت كرد. شایانی باسه كه مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی كاك ئیسماعیل به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له گوندی نه‌جه‌ف ئاوای كامیاران به‌ڕێوه چووه و ده چالاكی مه‌ده‌نی به‌شدار له‌و مه‌راسمه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.