كۆچی دوایی دایه فه‌وزیه حسامی له‌ ئاڵمان

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌یانی شه‌ممه‌ ١٣ی گه‌لاوێژ، دایه‌ فه‌وزیه‌ حسامی، ژنه‌ تێكۆشه‌ر و لایه‌نگری دێرینی كۆمه‌ڵه‌، به‌هۆی نه‌خۆشی له‌ وڵاتی ئاڵمان كۆچی دوایی كرد.

دایه فه‌وزیه‌ حسامی ناسراو به‌ سه‌یزاده‌، له‌ كه‌سایه‌تیه‌ خۆشناوه‌كانی خه‌ڵكی گوندی كۆسته‌ی سه‌ر به‌ شاری بۆكان بوو كه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی به‌ ناوی “سه‌ید محه‌ممه‌د حسێنی”، به‌رده‌وام یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌یان ئه‌دا. زۆر جار ماڵی دایه‌ فه‌وزیه‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ بوو، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ ماوه‌یه‌ك زیندانی كرا و پاش زیندان، به‌رده‌وام له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ خرایه‌ ژێر گوشار، به‌ڵام قه‌د كۆڵی نه‌دا. دایه‌ فه‌وزیه‌ كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نی له‌ وڵاتی ئاڵمان به‌سه‌ر كرد، به‌ڵام به‌یانی شه‌ممه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد. له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئازیزی ده‌كه‌ین و خۆمان به‌ شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین. یادی ئازیزی به‌رز و به‌رێز بێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net