30
ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، ٣١ی ڕێكخراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی مافی مرۆڤ و مافی ژنان له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی بوون.
ئه‌و ٣١ی ڕێكخراوه له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به ٤٥ ساڵ سه‌ركوتی خه‌ڵكی ئێران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه كردووه و خوازیاری كۆتایی هێنان به سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان و هه‌وڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره بوون. له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا سه‌ره‌ڕای ڕێزگرتن له كار و چالاكییه‌كانی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی، دوا كراوه كه هه‌موو ئه‌و تۆمه‌ته بێ بنه‌مایانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و دوو چالاكه كرێكاری و مه‌ده‌نی دا سه‌پێندراوه هه‌ڵوه‌شێته‌وه و به زووترین كات ئازاد بكرێن.