31
ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانانی خه‌ڵكی كامیاران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له یادی قوربانیانی پاراستنی ژینگه، به‌سه‌ر چیاكانی ئه‌واڵان و ئاگری دا هه‌ڵكشان.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، شاخه‌وانان و ژینگه‌دۆستانی كامیاران بۆ ڕێزگرتن له یادی كاك ئیسماعیل كه‌ریمی، به‌سه‌ر چیای ئه‌واڵان دا سه‌ركه‌وتوون و یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی پاراستنی ژینگه‌ی كوردستانیان به‌رز ڕاگرتووه. له چالاكی دووهه‌م دا، “وریا قادری” هاوڕێ له‌گه‌ڵ گرووپی شاخه‌وانی زاگرۆسی بانه به‌سه‌ر چیای به‌رزی ئاگری له باكووری كوردستان هه‌ڵكشان و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد، یادی “شه‌ریف باجوه‌ر”، “ئومید كۆنه‌پۆشی” و هاوڕێیانیان به‌رز ڕاگرت.