“سولماز حه‌سه‌ن زاده”، خوشكی نه‌مر “محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده”، له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، كه له ڕێكه‌وتی ٩ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوبوو، له زیندانی ورمێ خراوه‌ته ژێر گوشار و ئازار دراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ماوه‌ی پێنج ڕۆژه سولماز حه‌سه‌ن زاده له مافی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌شه و مه‌ئموورانی ڕژیم، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ، ناوبراویان خستووه‌ته ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه. شایانی باسه كه بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی حه‌سه‌ن زاده پێشتریش له به‌رواری ١٤ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی بۆكانه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كرابوو. ئه‌مجاره هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌ستیان به سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانی سولماز دا گرتووه و ڕێگه ناده‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌ی چاویان پێ بكه‌وێت.