108
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوژمنانی ژینگه‌ی كوردستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، ئاگریان له دارستانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری بانه دا به‌رداوه و ژینگه‌پارێزان سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، پووش و پاوانی چیای گاكر و دارستانه‌كانی نێوان بڵه‌سه‌ن، مه‌زره‌لان و ئاڵۆتی بانه له‌لایه‌ن هه‌ڵپه‌رستانه‌وه به ئه‌نقه‌ست ئاگر دراوه و ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش سه‌رقاڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا زانیارییه‌ك له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه له‌به‌رده‌ستدا نییه.