گیانله‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ شاره‌كانی ورمێ و سه‌قز

 

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی گه‌لاوێژ، دوو كرێكار له‌ شاره‌كانی ورمێ و سه‌قز به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی زینده‌شتی سه‌ر به‌ سه‌ڵماس به‌ ناوی “په‌ویز نه‌قشین” له‌ كاتی كاركردن له‌ سه‌ر بینایه‌كی نیوه‌كاره‌ له‌ شاری ورمێ، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، كرێكارێكی ئارماتۆربه‌ندی خه‌ڵكی سه‌قز له‌ كاتی كاركردن دا تووشی به‌رقگرتوویی بووه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی به‌خت كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net