له‌سێداره‌دانی ڕه‌زا ڕه‌سایی له‌ زیندانی دیزڵاوای كرماشان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ١٦ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی ڕه‌زا ڕه‌سایی، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی شاری سه‌حنه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان، له‌ زیندانی دیزڵاوا جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی دادبان، به‌رپرسانی زیندانی دیزڵاوای كرماشان له‌و ماوه‌یه‌دا ڕه‌زا ڕه‌ساییان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كردبوو. ڕه‌زا ڕه‌سایی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠٢،  له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی كرماشانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌رپرسێكی ئیتلاعاتی سه‌حنه به‌ ناوی “نادر به‌یرامی” له‌ ڕ‌ه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا، به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ناچار به‌ دانپێدانانی زۆره‌ملێ كرا و له‌ چه‌ند په‌یامی ده‌نگی دا وتبووی كه‌ بێ تاوانه‌، به‌ڵام ده‌زگای گه‌نده‌ڵی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی بێ تاوانێكی دیكه‌ی له‌ سێداره‌ دا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net