گیانله‌ده‌ستدانی كاسبكارێكی كورد به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ ئه‌سه‌دئاباد

ماڵپه‌ڕی په‌یام

“سه‌باح سادقی” كاسبكاری خێزانداری خه‌ڵكی كامیاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی گه‌لاوێژ، به‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌ شارستانی ئه‌سه‌دئابادی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌مه‌دان، گیانی به‌خت كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی ڕژیم به‌ گومانی هه‌ڵگرتنی كه‌لووپه‌لی قاچاخ، ئۆتۆمبێلی سه‌باح سادقیان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و ناوبراو ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ برایه‌كی دیكه‌ی ئه‌و كاسبكاره‌ به‌ ناوی “ئه‌رده‌شیر سادقی” چه‌ند ساڵ له‌وه‌به‌ر به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ست دابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net